پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە

پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت سەردار قادر سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ ماوەی کاتژمێریک کۆدەبێتەوە.

سەرجاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت سەردانی هەولێری کردو لەگەڵ سەرۆکی حکومەت بۆ ماوەی کاتژمیرێک کۆبوەوە.

سپی لە پەیوەندیەکدا بە سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەتەوە، ناوبراو ئەو زانیاریانەی پشتراستکردەوەو وتی" بەڵی خۆم بە کۆمەڵێک یاداشتی خەڵکەوە کە لەخۆپیشاندانەکەی ٩/٢٧ خۆپیشاندەران ئاراستەیان کردبووین سەردانی هەولێرمان کردوو لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەو سەفین دزەیی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی وەزیران کۆبووینەوە".

پاریزگاری سلێمانی بەوەکالەت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو پەیام و داواکاری خەڵکی گەیاندووە بە سەرۆکایەتی حکومەت و بەیانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە سلێمانی ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوەیە لە رێگای میدیاکانەوە بۆ هاولآتیان رووندەکاتەوە.

سەبارەت بە رێکخستنی ئەو کۆبوونەوەیە لەوەلآمی پرسیارێکی سپی دا، سەردار قادر نەیشاردەوە کە کۆبوونەوەکە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانەوە رێکخراوەو دوا نیوەڕۆ دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دراوە.
 
سەردار قادر کە لەسەر لیستی گۆڕانە ماوەی مانگێکە بە وەکالەت کراوە بە پارێزگاری سلێمانی. 


PM:11:31:29/09/2016