هەواڵێکی زۆر ناخۆش بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان

نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکانی هەرێمدا ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە و وەزارەتی سامانەسروشتییەکانیش بە سەرجەم پارێزگاکانی ڕاگەیاندووە کە ئەم ساڵ ناتوانن هیچ بڕە نەوتێک دابەش بکەن و بەغداش ناردنی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەت پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر کەمکردووەتەوە.

کەناڵی کوردستان ٢٤ بڵاویکردەوە " تا ئێستا لە پارێزگاکانی ھەریمی کوردستان، ھیچ بڕە نەوتێک بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش نەکراوە، وەزارەتی سامانە سروشتەکانیش ئەمساڵ سەرجەم پاریزگاکانی ئاگادار کردوەتەوە کەناتوانیت ئەونەوتە دابین بکان، ئەمە جگە لەوەی حکوومەتی ناوەندی بڕی نەوتی سپی بۆ ھەرێم کەم کردوەتەوە، بەم ھۆیەوشەوە نرخی نەوت بەرز بۆتەوە بازرگانانی ھەرێمیش گرێبەستێکانی ‌لەگەڵ وڵاتی ئێران کردوە وا بڕیارە لە چەند رۆژی دا ھاتوودا بڕی 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بگاتە ھەرێمی کوردستان"ز

فرۆشیارێکی نەوت باس لەوە دەکات کە پێشتر نرخی یەک بەرمیل نەوت ١١٠ هەزار دینار بووە، بەڵام لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی بەغدا بۆ ١٤٠ هەزار دینار بەرزبووەتەوە و نرخی کەرکوکیش لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام جۆرەکەی هێندە باش نییە و نرخەکەشی ١١٥ هەزار دینارە.

ئەو فرۆشیارە کە لە شاری هەولێرە ئاماژە بەوە دەکات ئەگەرچی نرخەکەی بەرزبووەتەوە بەڵام خواستیش لەسەر نەوتی سپی زیادی کردووە و دەڵێت "ئەگەر لە ڕابردوودا ڕۆژانە ٤٠ بەرمیلمان بفرۆشتایە لە ئێستادا ڕۆژانە ٢٠٠ بەرمیل نەوت دەفرۆشین".




PM:01:21:30/09/2016