پێنج ڕۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

وەزارەتی ئەوقاف بۆ کوردانی ئێزیدی پێنج ڕۆژی بە بۆنەی جەژنی جەماوە کرد بە پشوو لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم و ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگەش لەسەرجەم هەرێمدا و بۆ سەرجەم فەرمانبەران پشووی فەرمی دەبێت.

مەریوان نەقشبەندی، بەرێوەبەری پەیوەندیەكان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ؛ بە سپی ڕاگەیاند، ساڵانی ڕابردوو تەنها سێ ڕۆژ دەکرا بە پشوو، بەڵام ئەمساڵ حكومەتی هەرێم ماوەی پێنج ڕۆژی بۆ سەرجەم ئێزدیەكان كردە پشوو بەبۆنەی جەژنی جەمای تایبەت بە خۆیان.
ڕاشیگەیاند پشووەكە لە ڕۆژی (6-10-2016) دەست پێ دەكات و لە (13-10-2016) كۆتایی دێت.

هاوكات سەری ساڵی ئێزدیەكان، كە پێی دەوترێت (چوار شەممە سوورە) و دەكەوێتە مانگی نیسان بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تەواوی دام و دەزگاكان كراوە بە پشووی فەرمی.

هەروەها ڕۆژی ١٢ی مانگ بە بۆنەی جەژنی موحەرەمەوە، ڕۆژێک پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتدا



PM:08:05:03/10/2016