لەناوچەی سەوز دەوام پەکی کەوت
تەنها دەزگا ئەمنییەکان دەوام دەکەن

لە زۆرینەی زۆری فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم لە ناوچەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان دەوام راگیراوەو تەنها هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ دەوام دەکەن. 

بایکۆتکردنی ئەو ژمارە فراوانە لە فەرمانگاکان وەک بەشداربووانی گردبوونەوەو خۆپیشاندانەکان داوای دەکەن هەڵوەشانەوەی سیستەمی پاشکەوتی مووچە و پێدانی مووچەیە لە کاتی خۆیدا.

ئەو بایکۆتکردنە کە رۆژ بەرۆژ فراوانتر دەبێت، بەپێی لێدوانی رێکخەران و بەشداربووانی پێ ناچێت بەمزووانە دەوام لەو ژمارە فروانە لە فەرمانگاکان دەستپێبکاتەوەو ئەمەش بەتەواوی شەلەلی خستۆتە نێو کاری دامودەزگاکانەوە.

لە بەرامبەر ئەمەدا کارمەندانی دەزگای ئەمنیەکانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ بەوپێیەی سیستەمی پاشەکەوت نەیگرتوونەتەوە، یان نیمچە پاشکەوت گرتوونیەتەوە دەوامی ئاسایی خۆیان بەڕێدەکەن.


AM:11:36:04/10/2016