کەناڵێکی دیکەی ئاسمانی کوردی داخرا
ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا چوونەتە بەشى کۆنتڕۆڵى کەناڵى (IMC Tv) و لە کاتى پەخشى ڕاستەوخۆدا، پەخشى ئەو کەناڵەیان ڕاگرتووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی "پۆلیسى تورکیا ئەمڕۆ هێرشى کردە سەر بیناى تەلەفزیۆنى (IMC Tv) لە شارى ئیستانبول و پەخشى ئەو کەناڵەى ڕاگرت. ئەوەش دەبێتە ١٣هەمین کەناڵى تەلەفزیۆنیى نزیک لە کورد، کە حکومەتى تورکیا لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا پەخشەکانى ڕاگرتوون'.
ئەو میدیایە بڵاویشی کردووەتەوە فەرمانبەرانى لیژنەى باڵاى ڕادیۆ و تەلەفزیۆنى تورکیا لەگەڵ پۆلیسەکاندا چوونە بیناى سەرەکیى کەناڵى (IMC Tv) و پەخشەکەیان ڕاگرتوە.
هاوکات فاروق ئەرەنى بەڕێوەبەرى پەخشى کەناڵى (IMC Tv) لەو بارەیەوە ڕایگەیاند "ئەم کارەى ئەمڕۆ لە مێژووى میدیادا لە تورکیا، ناپەسەندترین ڕووداوە. ژمارەیەکىى زۆر ڕۆژنامەنووس کوژران و بیناى ڕۆژنامەکان تەقێنرانەوە و ئەوانەش هەموویان ڕووداوى دڵتەزێن بوون، بەڵام لە یەک کاتدا بێدەنگکردنى هەموو میدیا ئۆپۆزسیۆنەکان لە هەموو ئەو ڕووداوانە"
کەناڵى (IMC Tv) لە مانگى ڕۆژى یەکى ئایاری ساڵى ٢٠١١ەوە لەسەر مانگى دەستکردنى تورکسات دەستیکردبوو بە پەخش. لە داوى ئەوەى حکومەتى تورکیا لە ٢٦ى شوباتى ٢٠١٦دا پەخشی (IMC Tv) لە سەر مانگى دەستکردنى تورکسات ڕاگرت، ئەو کەناڵە سەر مانگى دەستکردى هۆتبێرد بەردەوامبوو بوو لە پەخشى هەواڵ و بەرنامەکانى
دوێنێش كۆمپانیای مانگی دهستكردی فهرهنسی لهكاتژمێر 11:00 هوه بهكاتی توركیا كهناڵی ئاسمانی (مهد نوچه)ی داخستووه.
هەروەها ئاژانسی دۆغان ئاشکرایکردووە توركیا به بیانویی ئهوهی كهناڵی مهد نوچه له سهر رێبازی پهكهكه پهخشدهكات داوای له كۆمپانیای مانگی ئهوتهلساتی فهڕهنسی كردوه كه كهناڵهكه دابخات.
كهناڵی مهد نوچه تیڤی له ساڵی 2013 هوه دهستی به پهخشكردووهو پێشتر به ناوی رۆژ تیڤی بووه كه له ساڵی 2012 له لایهن ههمان كۆمپانیاوه داخرا.
ئەمەش لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو حکومەتى تورکیا لە چوارچێوەى یاساى بارى نائاسایدا پەخشى ١٠ کەناڵى تەلەفزیۆنیى لە مانگى دەستکردى تورکساتدا ڕاگرت.
حکومەتى تورکیا پێشتر هەر یەک لە کەناڵەکانى حەیات سەس تیڤى، ئازادى تیڤى، ژیان تیڤى، وان تیڤى داخستووە.
پێشتریش کەناڵى تەلەفزیۆنى ئوزگور گیون تیڤی کە کەناڵێکی کوردییە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە داخرا.
PM:07:04:04/10/2016