وتەبێژی حکومەتی هەرێم گۆڕدرا

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی پێدەدرێت و لە پۆستی وتەبێژی حکومەتی هەرێم نامێنێت.

بە گوێرەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران کە نوسراوی ژمارە ٧٢٧ی بۆ دەرچووە، سەفین دزەیی لە پۆستی وتەبێژی حکومەتی هەرێم نامێنرێت و دڵشاد شەهاب کە ئەندامی سەرکردایەتی پارتییە و لە کابینەی پێشوودا وەزیر بووە دەبێتە وتەبێژی حکومەت.

بەڵام دڵشاد شەهاب سەبارەت بە وەی ئەو پۆستە وەربگرێت بە ڕۆژنامەی ئاژانسی ڕاگەیاندووە "هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە دەرنەچووە کە من ببمە وتەبێژی حکومەتی هەرێم".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ماڵپەڕی سپی پێشتر ئاشکرایکردبوو کە پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری لەو ئاڵوگۆڕە داوە، ئێستاش ئاشکرا کرا کە بڕیارەکە کراوە بە بڕیاری حکومەتی هەرێم.



PM:05:59:05/10/2016