وەزارەتی ناوخۆ: کەس پارێزگاری سلێمانی نییە د. ئاسۆ فەرەیدون نەبێت

وەزارەتی ناوخۆ بە پێچەوانەی گۆڕان و یەکێتییەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تا ئێستا د.ئاسۆ فەریدون پارێزگاری سلێمانی یە.

لەنوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆدا کە سپی زانیاری تەواوی لەسەرە، ئەو وەزارەتە دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی سلێمانی بە وەکالەت بە پێچەوانەی یاسایەوەیە، ئەو وەزارەتە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "تا  ئێستا ئاسۆ فەرەیدون پارێزگارە".

لە نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ""دەرچوونی فەرمان بەناوی پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت پێچەوانەی یاسایە و لەڕووی یاساییەوە تاوەکو ئێستا بەڕێز ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری سلێمانییە و نابێت هیچ نووسراو و فەرمانێک ئیمزابکرێت لە شوێنی پارێزگار، چونکە دەرچوونە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتەکان".

هەروەها لەو نوسراوەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووەە "سەرپەرشتیاری ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دانراون و گۆڕینیشیان لە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆیە".



PM:08:53:05/10/2016