بریکاری وەزیری دارایی، ڕابەر سدیق لە میانی
ڕەگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند ئه‌و شتانه‌ى كه پێویسته پێدا چوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت
له ڕێكخستنى سیسته‌مى ژمێركارى و دارایی چ له بواره‌كانى خه‌رجى چ له بواره‌كانى
داهات.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی "دوێنێ
سێ شه‌ممه، به‌روارى 4/10/2016، به ئاماده‌بوونى (ڕابه‌ر سدیق) بریكارى وه‌زاره‌تى
دارایی و ئابوورى به (وه‌كاله‌ت) و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانى وه‌زاره‌ت،
له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى (چاكسازى و نوێكارى له سیسته‌مى وه‌زاره‌تى دارایی
و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان)دا، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى وۆرك شۆپێكى
له هۆلى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێركارى، به ناونیشانى (ورشة عمل حول برنامج
تطویر ادارة المالیة العامة) بۆ فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێركارى
و هه‌ندێك له به‌رپرسی یه‌كه‌ى ژمێریارى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان به‌ڕێوه‌برد."
بریکاری وەزیری دارایی، ڕابەر سدیق ڕایگەیاندووە"ئه‌و
شتانه‌ى كه پێویسته پێدا چوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت له ڕێكخستنى سیسته‌مى ژمێركارى و
دارایی چ له بواره‌كانى خه‌رجى چ له بواره‌كانى داهات، یه‌كێك له‌و خالانه‌ى كه
سه‌ره‌كییه له‌ناو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌رى ڕێكخستن له
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى یه، دواى دراسه‌كردنى له لایه‌ن ئه‌م تیمه، ده‌بێت
له‌م بارودۆخه‌دا په‌یكه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان كه‌مبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى
بتواندرێت كۆنترۆلى ئه‌و كار‌و چاڵاكیانه بكرێت له ناو وه‌زاره‌تى دارایی، وه هه‌ماهه‌نگى
زیاتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت"
هەروەها ڕابەر سدیق وروشییەتی "له جێ به‌جێ
كردنى سیسته‌مى ژمێركارى گشتى و چۆنیه‌تى مامه‌له‌كردن و ڕێكخستنى ئه‌و سیسته‌مه،
پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌رى ڕێكخستن له وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كرێت، كه پێویسته
چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یه‌كبگرنه‌وه، به شێوازێكى نوێ كه له‌لایه‌ن ئه‌م
تیمه به‌رنامه‌ى بۆ دانراوه، له‌هه‌مانكاتدا گرنگى به كردنه‌وه‌ى خول ده‌درێت
بۆ پێشخستنى تواناى فه‌مانبه‌ران له بوارى ژمێركاری دا، له‌گه‌ڵ دامه‌زارندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى
ئایتى توكمه، بۆ داتا‌و زانیاریه‌كانى خه‌رجى و داهات بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانكارى بكات
له‌كاتى دراسه‌كردن و بڕیاردان".