عێراق داوا دەكات ئەنجومەنی ئاسایش بەپەلە كۆببێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەفەرمی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات بۆ تاتوێكردنی هێزەكانی توركیا لە خاكی عێراق كۆبوونەوەی بەپەلە ساز بكات.

لەبەیاننامەیەكدا محەمەد عەلی حەكیم، داوای لە ڤیتالی چوركین، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی كردوە بۆ تاتوێكردنی پرسی مانەوەی هێزە سەربازییەكانی توركیا لەخاكی عێراق كۆبوونەوەی بەپەلە ساز بكەن.

لە رۆژانی رابردوو پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا كە هێزەكانی توركیا خاكی عێراق بەجێبهێڵن، بەڵام توركیا بە مافی خۆی دەزانێت هێزەكانی لەناو خاكی عێراقدا بن.



PM:12:46:06/10/2016