قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند،
مامەڵە لەگەڵ پارێزگارى سلێمانى بەوەکالەت دەکات هەتا تا ڕێکارە یاساییەکان
پارێزگارى سلیمانى تەواو دەبێت.
نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە
و تێیدا هاتووە "سەرباری بەربەستە
کاڕگێڕیەکان لە بەڕێوبردنی کارەکانی پارێزگاری سلێمانی، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا
دەکەینەوە کە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ردار قادر دەکەم وه‌كو پارێزگاری
سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت تا ئه‌و كاته‌ی ڕێكاره یاساییه‌كانی پارێزگاری سلێمانی
تەواو دەبن".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەشدا هاتووە "ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی
ڕێزگرتن له‌ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ك
و ویست و خواستی زۆرینەی خەڵکی سلێمانی لەلایەکی تر".
لەنوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆدا کە دوێنێ بڵاوکرایەوە، ئەو وەزارەتە
دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی سلێمانی بە وەکالەت بە پێچەوانەی
یاسایەوە وەسفکرد، ئەو وەزارەتە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "تا ئێستا ئاسۆ
فەرەیدون پارێزگارە".