ئاسایشی هەولێر لەسەر لێدانی دوو هاوڵاتی هاتە دەنگ

ئاسایشی گشتی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی لێدان پێشمەرگەیەک و هاوڵاتییەک دەکات لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە لە قەزای فوبز.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی گشتی هەولێردا هاتووە" شەوی ٥ی مانگ ڕوداوێکی لێدان هەبووە لە قەزای دوبز کە تێدا چەند کارمەندێکی ئاسایش بەشێوەیەکی نابەرپرسانە ھەڵسووکەوتیان لەگەڵ دوو ھاوڵاتی تۆمەتبار بە تەقەکردن کردبوو، بۆ ئەو ڕووداوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون دەکەین".
ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەکەن و کەسی تۆمەتبار دەستنیشان دەکەن.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردووە "ئەو دوو هاوڵاتییەی لە قەزای دوبز لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لێیان درابوو ناویان سەرکەوت جەلال ٢٢ ساڵ پیشەی کاسپکارە و شۆفێری تەکسییە، هاوڵاتی دووەم چیا کۆسرەت ٢٣ ساڵ پیشەی پێشمەرگەیە.



PM:07:00:06/10/2016