لەبارەی مووچەوە بڕیاردرا

ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی نوسراوێک کە وێنەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی لە ١١ پەرلەمانتار پێکهێناوە بە سەرۆکایەتی هومام حەمودی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و لەو ١١ پەرلەمانتارەش چواریان کوردن.

ئەو لیژنەیە ڕاسپێدراون هەتا ڕاپۆرتێک ئامادە بکەن لەسەر موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و پێشکەشى پەرلەمانى عێراقى بکەن.




PM:07:03:06/10/2016