لێدوانی بەرهەم ساڵح سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ گۆڕان

بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی سەبارەت بە کۆبوونەوەی باڵی "ناوەندی بڕیار" لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامدرا ڕایگەیاند لەکۆبوونەوەکەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، گفتوگۆیانکردووە لەسەر ئەوەی کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکرین و کۆتایی بەم چەقبەستووییە بهێنرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەرهەم ئەحمەد ساڵح ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە دەربارەی دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ کێشە ئابوریەکان و بژێوی خەڵک لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ لە ماڵی بەرهەم ساڵح، باڵی "ناوەندی بڕیاری" یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە و باڵی ناوەندی بڕیار کە پێکهاتبوون لە هەر یەک بەرهەم ساڵح و قادر حەمەجان و بەرزان ئەحمەد کوردە و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و شاڵاو عەلى عەسکەرى، وەفدی گۆڕانیش پێکهاتبوون لە عومەرى سەید عەلى و عوسمان حاجى مەحمود و محەمەد عەلى و جەمال محەمەد.



PM:07:30:06/10/2016