سبەینێ نێچرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ مووچەکانیان ئەم کارە دەکەن

سبەینێ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت وەک دوو موچەخۆری حکومەت بەشداری پرۆژەی بایۆمەتری تایبەت بە دروستکردنی کارتی زیرەکی موچەخۆران دەکەن و بۆ مووچەکەی خۆیان کارتی زیرەک دەردەکەن.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردووەتەوە " بڕیارە سبەینێ ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت وەک دوو موچەخۆری حکومەت بەشداری بکەن لە ناوتۆمارکردن لە پرۆژەی بایۆمەتری تایبەت دروستکردنی کارتی زیرەکی موچەخۆران، کەلەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئامادەکراوە و سەرپەرشتی دەکرێت"
هەر بە گوێرەی هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕە "بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەربارەی سیستمەکە ئاشکراکراوە، هۆکارەکانی دروستکردنی بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە، ئەویش بەهۆی نەبوونی داتایەکی ورد و دروست لەسەر موچەخۆران بەشێوەی ناوەندی و نەبوونی کارتی ئەلکترۆنی موچەخۆران، کە بووەتە بەربەست لەبەردەم جیاکردنەوەی موچەخۆری ڕاستەقینە و دووبارە،بە گوێرەی پرۆژەکە دوای دروستکردنی کارتی زیرەکی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چیتر موچەخۆری ناڕاستەقینە (بندیوار) نامێنێت و دەستکەوتنی داتایەکی دروست لەسەر موچەخۆری ڕاستەقینەی حکومەت".
ئێن ئاڕ تی بڵاویشی کردووەتەوە " دەتوانرێت بەم سیستمە میلاکی حکومەت ڕێکبخرێتەوە و هەر کەسێک خۆی تۆمار نەکات و فۆڕمی تایبەتی پڕنەکاتەوە لە فەرمانگەکەی، ئەوا بۆ حکومەت دەردەکەوێت کە ئەو ناوە بوونی نییە و موچەکەی دەوەستێت".




PM:07:53:09/10/2016