پارتی سکاڵایەک بەرامبەر پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەدۆڕێنێت

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دادگای فیدڕاڵی عیراق داوایه‌ك له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی تۆمارده‌كه‌ن و داواكه‌ش ده‌دۆڕێنن.

شوان داودی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگه‌یاند: فراكسیۆنی پارتی داوای له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی ئێمه‌ تۆماركردو، ئه‌مڕۆش داواكه‌یان دۆڕاند.

رونیشیكرده‌وه‌، كه‌دوو ساڵ پێش ئێستا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌دادگای فیدراڵی عیراق داوایه‌كیان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار میدیا جه‌مالی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی تۆماركرد گوایه‌ ئه‌و كورسیه‌ی ئه‌و له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌قی پارتی بوه‌و میدیا جه‌مال به‌كۆتا وه‌ریگرتوه‌.

وتیشی: به‌ڵام ئه‌مڕۆ 10-10-2016 له‌دادگای فیدڕاڵی سكاڵاكه‌ی فراكسیۆنی پارتی ره‌تكرایه‌وه‌و راگه‌یه‌ندرا كه‌ئه‌و كورسیه‌ مافی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی میدیا جه‌مال_ه‌.

هاوکات میدیا جەمال پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند ''بۆ جاری سێهه‌م پارتی دیموكراتی كوردستان، سكاڵاو داواكاریان له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌م كردوه‌ كه‌ مافی خۆم له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقدا به‌ده‌ستم هێنا.

وتیشی:جاری یه‌كه‌م له‌كۆمسیۆن و جاری دووهه‌م له‌ناو خودی په‌رله‌مان خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و جاری سێهه‌م ئه‌مڕۆبوو كه‌ سكاڵایان له‌دادگای فیدڕاڵی تۆماركردبوو''.

وتیشی ''هه‌رسێ جاره‌كه‌ سكاڵای پارتی دۆڕا، له‌سه‌ر ره‌فعه‌ت ئاغا مراد  بۆ شوێنگره‌وه‌ی من له‌په‌رله‌مانی عیراق كه‌یه‌كه‌م ده‌نگی كۆتاكانی سنوری پارێزگای دیاله‌م به‌ده‌ست هێنابوو''.

جه‌ختیكرده‌وه‌: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عیراق هیچ پاساوێكی تر هه‌ڵناگرێت و كێشه‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌به‌رژه‌وه‌ندی من یه‌كلاكرده‌وه‌.



PM:02:55:10/10/2016