حەمە سەعید حەسەن هێرشدەکاتە سەر ئەبوبەکر هەڵەدەنی
هەڵدەنی: تۆ شاعیرێکی دەرباری

شاعیرێکی دیاری نزیک پارتی هێرشێکی توند دەکاتە سەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەویش بەتوندی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت" تۆ شاعیرێکی دەرباری".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک شاعیری دیاری نزیکی پارتی، حەمە سەعید حەسەن هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی و لەشیعرێکدا پێی دەڵێت:
بەڕێز بەکر هەڵەدنی
نازانم ئینسی یان جنی؟".

لای خۆشیەوە ئەبوبەکر هەڵەدنی بە شێوەی شیعر دەڵامی دەداتەوەو دەڵێت:
 بەڕێزشاعیری دەربار
کەساس کەوتوی بێ بازاڕ
هەر چی بم خۆنافرۆشم
پارەی حەرام دانادۆشم".

نووسینەکەی بەکر هەڵەدنی:
 
بۆ حەمە سەعی حەسەن$
بەڕێزشاعیری دەربار
کەساس کەوتوی بێ بازاڕ
هەر چی بم خۆنافرۆشم
پارەی حەرام دانادۆشم
بۆقەڵای ستەم وزۆردار
قوڵینگەکەم کەوتۆتە کار
لەوەتەی هەی دۆڕاوی
لەژین جێماووبەدناوی
ئەبوبەکرهەڵەدنی

حەمە سەعید حەسەن:

بەڕێز بەکر هەڵەدنی
نازانم ئینسی یان جنی؟
موعارەزەی یان دەسەڵات؟
یان لەو نێوانەدا ونی؟
یان وەک ئەو موجاهیدە وای
عەقلی داوەتە دەست گونی؟




AM:11:32:11/10/2016