وێنە جیاوازەكانی ئەردەڵان بەكر ببینە

حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو ئەردەڵان بەكر تێپەڕ دەبێت و هونەرمەندانیشی بەشێوازی جیاواز یادی دەكەنەوە.

ڕۆژی 10/10 حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو ئەردەڵان بەكر تێپەڕ دەبێت چەندین هونەرمەندیش لەڕێی پەیجە تایبەتەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی ئەو هونەرمەندە بڵاودەكانەوە و پەیامی جیاوازی بۆ دەنێرن.

ئەردەڵان بەكر ساڵی 1967 لە هەولێر بەدایك بووە و هەر لە منداڵییەوە حەزی گۆرانی وتنی هەبووە، لەتەمەنی لاوێتیدا و لەساڵی 1984 بۆتە پێشمەرگە و لەخەباتی شاخ و شار بەشداری كردووە، دوای ڕاپەڕین ڕوویكردۆتەوە ئەوروپا و لە سوید ژیان بەسەر بردووە.

ئەو هونەرمەندە لە شەوی 10 لەسەر 11 ساڵی 2009 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەرەوە لە سوید كۆچی دوایی كرد، دوای چەند ڕۆژێكیش تەرمەكەی هێنرایەوە كوردستان و لە مەراسیمێكی تایبەتدا بەخاك دەسپێردرێت.



PM:02:52:11/10/2016