هەلێكی دامەزراندن راگەیەنرا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 250 پلەی دامەزارندن بۆ خوێندنی كوردی لەشاری كەركوك دەربڕی.

لەمبارەیەوە سیروان سیرینی سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە ئەندامی فراكسیۆنی پارتیشە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی وتوە "دوای ئاگاداربوون لە كێشەی كەمی میلاكی خوێندنی كوردی لە شاری كەركوك، داوام لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە لە خوێندنی كوردی كرد نوسراوێك بكات تا رەزامەندیی پێ وەربگرین، بۆیە دوای هەوڵێكی زۆر ‌و كۆبونەوە لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عیراق ئەو كێشەیەمان پێگەیاند و داوامان لێكرد 250 پلەی دامەزراندن بۆ خوێندنی كوردی لە شاری كەركوك تەرخان بكەن".

وتیشی "لەلایەن جێگری وەزیری پەروەردەوە ئاگاداركرامەوە، كە وەزارەتەكەیان رەزامەندی لەسەر 250 پلەی دامەزراندن داوە، بۆیە هیوادارم پەروەردەی كوردیی شاری كەركوكیش سودی لێ وەربگرن و بەشێوازێكی یەكسان و شەفاف و بەپێی پسپۆڕی دیاری بكرێن".



PM:04:05:11/10/2016