سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد خۆشناو جەخت لەوە دەکاتەوە "پلان داڕێژەران وبەشێک له سەرانی دەستڕۆیشتوو شەڕانگێزی گۆڕان، لەوکارەدا پشت ئەستوربوون بەپشتیوانی پاشماوەکانی ئەنسارالاسلام وگروپێکی یەکێتی بەسەرپەرشتی کچانی ئیبراهیم ئەحمەد وهاوکاری ئەم لاوئەولا".
لە نووسینێکدا بەناونیشانی " بۆچی ڕێگه به بەڕێز دکتۆر یوسف نەدرا بێته ههولێر" ئومید خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمان کوردستان پێیوایە "پلان" لەدژی پارتی لە ئارادا بووەو ئەو پلانەشی وەک خۆی دەڵیت کردووە بە چەند قۆناغێکەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت "ئهمڕۆ ساڵێک بەسەر ئهو ڕۆژە تێدەپەڕێت که،له بازگهی شێراوە ڕێگه نەدرا به ڕێز دکتۆر یوسف محمەد بێتهوه ههولێری پایتهخت. ئهو ڕوداوە کارێک یان کردارێکی عەفەوی نەبوو،بەڵکوو بەرەنجام وپەرچە کرداری چهند کارێک وڕێگری لەپلان وپیلانی حزبی گۆڕان بوو،کە پێشتروبە چهند قۆناغێک هەنگاویان بۆی ناوداڕشتبوو".
هەروەها ناوبراو ساڵی پار دەکات بە چەند قۆناغێکەوەو دەشڵێت" قۆناغی یەکەم لەباربردنی یەکڕیزی نیشتمانی وتێکدانی تەوافقی لایهنه کان وجێهێشتنی مەبدەئی سازان وچوون بەرەو زۆرینهو کەمینە!.قۆناغی دووهم هەنگاونان بۆ ئەوەی دامەزراوە شەرعیەکانی وڵات،پڕ بکەن لەفەوزاوئاشووب وپاشاگەردانی وکردنی بە بەردەرکی سەرای سلێمانی ،ئەنجام بوو بە هۆی پەکخستنی!.قۆناغی سێیهم پشتکردن لەسنگەرەکانی پێشمهرگه ودروستکردنی بەرەیەکی دیکهی شەڕ لەپشت سەنگەرەکانی پێشمهرگه وهێزە ئارامی پارێزەکان. قۆناغی چوارهم بەکارهێنانی جەماوەرو هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی پارتی وسوتاندنی بارەگاکان وشەهیدوبریندارکردنی کادیرانی پارتی لە دەڤەرێک که،بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانهیەکیشی بەدەست نییه".
ئومێد خۆشناو پێوایە گۆڕان لەوکارە کرێتە بەتەنیا نەبووەو دەڵێت" وەڵام نەخێر پلان داڕێژەران وبەشێک له سەرانی دەستڕۆیشتوو شەڕانگێزی گۆڕان،لەوکارەدا پشت ئەستوربوون بەپشتیوانی پاشماوەکانی ئەنسارالاسلام وگروپێکی یەکێتی بەسەرپەرشتی کچانی ئیبراهیم ئەحمەد وهاوکاری ئەم لاوئەولا. حەقی خۆیەتی خەڵکی کوردستان بەراوردێک لەنێوان ڕێگەدان ونەدانی دکتۆر یوسف بۆهەولێر بکەن.
خۆ ئەگەر ڕێگە بدرابا بێشک پشێوی وفەوزای هەمەجیانەی ئهو تاقمە تەواوی کوردستانی دەگرتەوەوئاشتی کۆمەڵایەتی وژیانی ئاسایی خەڵک وئارامی شارەکان وقایمی سەنگەرەکان هەر هەمووی دەکەوتنە ژێرمەترسی جدی وخەتەر،بهڵام بەڕێگەنەدانی هەموو ئەوانە پێچهوانهوه بوونەوەوئێستا خەڵکی کوردستان باشترین شاهیدی ئهو ڕاستیەن".
ئەو لەکۆتایی نووسینەکەیدا دەڵێت" ڕاستە لەناچاری ئهو کارەمان کرد،وەلێ نەک لێی پەشیمان نین بەڵکو زۆریش ئاسودەین ڕۆژان وساڵانی لەپێشمانن ڕاستیهکان باشتر دەردەخەن ومێژووی ئایندهی وڵات دەریدەخات چ کارێکی بەرپرسانەوگەورەی نیشتیمانی بووه".