سەرۆكی پەرلەمان: هەوڵەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دەستی پێكردوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ باڵوێزی نویی ئەڵمانیا لە عیراق كۆبووەوە‌و دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە ئێستادا فراكسیۆنە جیاوازەكان هەوڵەكانیان چركردوەتەوە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان.

سەبارەت بە كۆبونەوەكە، یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ باڵوزیی نویی ئەڵمانیا رایگەیاند" كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە ئاڵو گۆڕكردنی بیرو راكان و تاوتوێكردنی بارو دۆخی ئێستای عێراق و هەریمی كوردستان و شەڕی ڕزگاركردنەوەی موسڵ.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ،هەرلە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا سەبارە بە كاركردنەوەی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا" كاركردنەوەی پەرلەمان پرسێكی ناوخۆیەو پێویستە لە ناو خۆی هەرێم دەستی پێبكەین ئەو پرسەش ئێستاش دەستی پێكردوە لە ئێستادا فراكسیۆنە جیاوازەكان بەشێوەی جیاواز هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان."

ڕاشیگەیاند" كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەنیگەرانیەوە سەیری بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان دەكەن."

لەلای خۆشیەوە باڵویزی ئەڵمانیا رایگەیاند" باڵوێزی نوێی عێراقم و سەردانی ناوچە جیاوازەكانی عێراق دەكەم و ئەمڕۆش بەوهۆیەوە سەردانی ئَێرەم كردوە و تا لەنزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی هەرێم ببم و رێز لە خەڵكی ئێرە دەگرین و ئەڵمانیاش دەست وەرناداتە پرسە ناوخۆیەكانی ناو عێراق."



PM:02:04:13/10/2016