ڤیدیۆ.. یەكێتی وەڵامێكی توندی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەداتەوە

پاش لێدوانەكانی ئۆمێد خۆشناو، سەرۆكی فراكیسۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان كە دەڵێت " گۆڕان‌و ئەنسار ئیسلام و کچانی هێرۆ ئیبراهیم پلانیان دژی پارتی داڕشتووە " میدیایەكی یەكێتی بەوتوندی وەڵامی  دەداتەوە.

كەناڵی گەلی كوردستان، زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راپۆرتێكدا لەسەر قسەكانی ئۆمێد خۆشناو دەڵێت "لەوەڵامی ئەو چەواشەكارییانەی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستاندا رووی دەممان لە سەرۆكی لیستەكەی پارتی نییە كە ناوەكەی لەهەویری راگەیاندنی ناوڕزاوی گوڵانی جاران هەڵكێشراوە‌و ... رووی دەممان دەكەینە ئەم میللەت وەكیلییە شەڕی بەوەكالەتیان بۆ دەكات‌و دەپرسین ئایا ئەم سەرۆكی فراكسیۆنە بێ ئاگاداری ئێوە‌و ئەو سایتەش بێ حوسن‌و رەزای ئێوە دەستیان داوەتێ، ئەم چەواشەكاری‌و عەوام فریویە یان لەسەر ویست‌و داخوازیتان ئەرێكی وا ناجۆرانە جێبەجێ دەكەن".

دەقی وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لێرەوە بخوێنەرەوە

دەقی وەڵامەكەی یەكێتی لەم گرتە ڤیدیۆییە ببینە:





PM:04:45:13/10/2016