لە هەولێر گردبوونەوە لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی بالآ دەستیپێکرد

ئەمرۆ ژمارەیەکی خوێندکاری بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆ و ژمارەیەک چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لەبەردەم بینایەی وەزارەتی خوێندنی بالآ گردبوونەوە.

لەو گردووبوونەوەیەدا بەشداربووان داوا لە وەزیری خوێندنی بالآ دەکەن کە بڕیاری وەرگرتنی ١٠٠ هەزار دینار لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان پاشگەزبێتەوەو ئەو بڕیارە هەڵوەشێتەوە.

خوێندکاران داواش دەکەن وەزیری خوێندنی بالآ ببینن و لەگەڵیدا لەسەر ئەو پرسە کۆببنەوە، بەلآم تا ئێستا وەزیری ناوبراو نەهاتۆتە دەرەوە تا خوێندکارە گردبووەکان ببینێت.


AM:10:53:16/10/2016