مه‌حمود سه‌نگاوی: ئێمه نه‌وشیروان مسته‌فا نین به ئاسانی یه‌كێتی به‌جێ بهێڵین هه‌روا
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باڵی "ناوه‌ندی بڕیار" كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە ناشەرعی ناولێدەبات‌و دەڵێت بە ئاسانی یەكێتی جێ ناهێڵن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ، كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی حزب بوو.
لای خۆیه‌وه مه‌حمود سه‌نگاوی كه‌له باڵی ناوه‌ندی بڕیاره به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: "ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی ناشه‌رعی بوو، كۆبونه‌وه‌ی پینه‌و په‌ڕۆ بوو، به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوو مه‌لا به‌ختیار رێگه‌ی به‌خۆی بدایه سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بكردایه".
مه‌حمود سه‌نگاوی وتیشی: "ئێمه له ناوه‌ندی بڕیار نه‌وشیروان مسته‌فا نین به ئاسانی یه‌كێتی به‌جێ بهێڵین هه‌روا".
دوێنێ شه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌بێ ئاماده‌بوونی باڵی ناوه‌ندی بڕیار له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆبووه‌وه.
PM:03:03:16/10/2016