وێنە.. خانمە پێشكەشكارێكی دیار لە كەناڵی رووداوەوە دەردەكەوێت

بڕیارە هەوار عەلی پێشكەشكارێكی پێشووی رادیۆ نەوا‌و چەندی میدیای دیكە لە كەناڵی رووداوەوە دەربكەوێتەوە‌و ببێتە پێشكەش كاری بەرنامەیەك.

هەوار عەلی، پێشکەشکاری دیار، پەیوەندی بە تۆڕیی میدیایی رووداوەوە دەکات و، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەسەر شاشەی رووداو دەردەکەوێت.

هەوار، خاوەنی خەڵاتی باشترین پێشکەشکاری رادیۆییە و لەبارەی بوونە پێشکەشکار لە تەلەڤزیۆنی رووداو دەڵێ "خۆشحاڵم لە رووداو، کە میدیاییەکی پیشەیی و کاریگەرە ئەزمونێکی نوێ دەستپێدەکەم".

هەوار عەلی دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەی هۆتلاین، کە هەفتانە شەش رۆژ کاژێر 18:00 لە تەلەڤزیۆنی رووداو پێشکەش دەکرێت، تێیدا گەرمترین بابەتەکانی رۆژ تاوتوێدەکرێن.

هەوار ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایكبووە‌و دەرچووی ئامادەییە. ناوبراو پێشتر لە رادیۆ نەوا‌و چەندین كەناڵی دیكە كاریكردوە.
هەوار عەلی ژیانی هاوسەری پێكهێناوە‌و لەئێستادا لە هاوسەرەكەی جبابووەتەوە. هەروەها لە چاوپێكەوتنێكدا باس لەوە دەكات كە باوەڕی بە بورجەكان هەیە.




PM:03:58:16/10/2016