ئامانجی ئەم قۆناغەی هێرشی پێشمەرگە رزگارکردنی ٩ گوندە

ئامانجی هێرشی هێزی پێشمەرگە لە میانەی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ کە ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر شەش دەستیپێکرد، ئازادکردنی نۆ گوندە تا نزیک شارۆچکەی حەمدانیە.

فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئامانجی قۆناغی یەکەمی هێرشی ئەمڕۆ پێشمرگە رزگارکردنی نۆ گوندە کە زۆربەی دانیشتوانەکەی شەبەک و کاکەیین.

ئامانجی هێرشەکە ئازادکردنی گوندەکانی میحوەری خازرە، وەک گوندەکانی " بەدەنەی گەورو بەدەنی بچووک و شاقوڵی، باسەخرە، شێخ ئەمیر".

هەڵو پێنجوێنی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە موسڵ لە ڵێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئازادکردنی ئەم گوندانە هێزی پێشمەرگە نزیکدەکاتەوە لە شارۆچکەی حەمدانییە کە ناوچەیەکی نزیکی موسڵەو لە ژێر دەستی داعشدایە.

بەیانی ئەمڕۆ ١٠/١٧ کاتژمێر شەش هێزی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی پارێزگای موسڵیان راگەیاندو هیزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری خازرەوە دەستیان بە پێشڕەوی کرد.

AM:09:29:17/10/2016