وێنە.. پێنج پێشمەرگەی لیوای 7ی كۆسرەت رەسوڵ شەهید بوون

لە هێرشەكەی ئەمرۆی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لەمیحوەری سوڵتان غەریب 5 پێشمەرگە لە لیوای 7ی كۆسرەت رەسوڵ شەهید بوون.

لەمبارەیەوە لیوا شینە موحسین راوێژکاری سەربازی تایبەتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی  بە ئێن ئاڕتی راگەیاند: لە میحوەری سوڵتان غەریب کە دەکەوێتە لای راستی موسڵەوە بە هۆی تەقینەوە بۆمبی چیندراو 5 پێشمەرگە لە لیوای 7 ی  کۆسرەت رەسوڵ عەلی  شەهید و ٧ پێشمەرگەش بریندا بوون.

شەهیدەکان ناویان: نەقیب کامەران عومەر عوسمان کە پێنجەمین شەهیدی بەماڵەکەیانە و پێشتر ٤ برای شەهید بوون و مولازم ئەوەل  تاریق عەبدوڵا حەمەد وجوندی ئەول راوێژ نەسرەدین مامەکەریم و سەرکەوت سماعیل خدر و  نایب زابت هێرش ئەمحمەد ساڵح  لە کاتی هێنانەوی پێشمەرگەیەکی بریندار کە بە نیازی هێناوەی لە میحوەری سوڵتاب غەریب بوون شەهید بوون.



PM:01:01:17/10/2016