شاڵاوی كۆسرەت رەسوڵ بریندارە

لەهێرشەكەی ئەمرۆی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر داعش لەمیحوەری سوڵتان غەریب لە نزیك موسڵ شاڵاوی كوڕی كۆسرەت رەسوڵیش برینداربوو.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمرۆی پێشمەرگە لەمیحوەری سوڵتان غەریب لە نزیك موسڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندرا، 5 پێشمەرگەی لیوای 7ی كۆسرەت رەسوڵ شەهید بوون‌و 7 پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون كە یەكێكیان شاڵاوی كوڕی كۆسرەت رەسوڵە.

سەرچاوەكە رایگەیاند بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی هەولیر گوستراونەتەوە‌و چارەسەری پزیشكییان بۆ دەكرێت.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ساڵی 1983 لەهەولێر لەدایکبووە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لەدەرمانسازی و زانستی کیمیاییدا. لەسێهەمین کۆنگرەی یەکێتیدا، بەئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا


PM:01:11:17/10/2016