وادەی دابەشکردنی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئاشکرا دەکات و وادەی دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆش ڕادەگەیەنێت

مەدینە ئەیوب شرنەخی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی ڕایگەیاند "دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب تا كۆتایی ئەم مانگە دەخایەنێت و لە سەرەتای مانگی داهاتووشدا، دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستپێدەكات".

ئەو پەرلەمانتارە بە ڕۆژنامەی باسی نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییم وەرگرتووە، لە كۆتایی ئەم مانگەدا، دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب تەواو دەكرێت و لە هەفتەی داهاتووشدا بەشی زۆری وەزارەت و فەرمانگەكان موچەیان پێ دەدرێت، لە سەرەتای مانگی داهاتوشدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەكرێت".

دوێنێش ماڵپەڕی ڕۆژنامەی وشە کە ماڵپەڕێکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستانە بڵاویکردووەتەوە "ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو، وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی ئەو فەرمانگانە دابەش دەكرێ كە مووچەیان وەرنەگرتووە"
ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی سبەینێ و چوارشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.




PM:04:17:18/10/2016