زێباری: ئەبوبەکری بەغدادی لە ناو موسڵدایە

هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دارایی عێراق رایگەیاند" ئەبوبەکری بەغدادی لەناو شاری موسڵدایە".


زێباری بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند" ئەبوبەکری بەغدادی و فوزی عەلی سەرکردەی دیاری داعش و پسپۆر لەبواری تەقمەنیەکان هەردووکیان لەنێو شاری موسڵدان".

زێباری لەو لێدوانەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە قۆناغی یەکەمی هێرشی سووپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەهۆی هەماهەنگی باشی نێوانیانەوە، توانی سەرکەوتنی باش بەدەستبهێنێت".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی نەیشاردەوە کە پرۆسەی رزگاکردنی شاری موسڵ " مەترسی خۆی هەیە"، هاوکات وتیشی" باری رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەناو موسڵ تێکچووەو پشێوی بەهێزەکانیانەوە دیارە".



AM:11:49:19/10/2016