دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی
دارایی رایگه‌یاند كه پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گه‌یشتوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی، په‌رله‌مانتارێكی
عێراق هۆشداری ده‌داته جوتیارانی هه‌رێم و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت، وریا بن له‌وه‌ی
پاره‌كه‌یان دیزە بە دەرخۆنە نه‌کرێت.
له‌وباره‌وه
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەمڕۆ
چوارشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی پارەی جوتیارانی لە بەغدادەوە ڕاگەیان ، بێگومان کێشەی جوتیاران
ئێمە وەک نوێنەران بەردەوام خەریکی کار لەسەرکردن و فشارخستنە سەر حکومەتی عێراقین
بۆ سەرفکردنی شایستەکانیان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:
ئەوەی جێگەی سەرنجە و دەبێت جوتیاران بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن ئەوەیە کە
پێشتر ئەو پارەیە ڕاستەوخۆ دەڕۆیشت بۆ بانکی ڕافیدەین و بۆ لە ڕێگەی حسابێکی تایبەتەوە
سەرف دەکرا، ئەمجارە ڕۆیشتوە بو وەزارەتی دارایی و من بۆ خۆم لە مامەڵەی ئەو وەزارەتە
لەگەڵ هەموو پارەیەک کە لەبەغداوە بێت بە گومانم و باش مامەڵەی لەگەڵ ناکەن و ئەزمونی
مامەڵەیان لەگەڵ پارەی چوار فەرمانگە ئیتحادیەکەی ڕەگەزنامە باشترین بەڵگەیە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه له‌باره‌ی چونی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ وه‌زاره‌تی
دارایی كه به مه‌ترسی ناوی ده‌بات، له‌گه‌ڵ لەگەڵ ئەحمەدی حاجی ڕەشید بڕیاردەری
لیژنەیی دارایی کە زۆرترین بایەخی بۆ ئەو مەلەفە هەیە باسکردووه.
له‌وباره‌وه ده‌ڵێ:
مامۆستا حاجی ئه‌حمه‌د کۆمەڵێک زانیاری وێنەی چەکی پارەی جوتیارانی دامێ کە لە
مانگی نۆی ئەمساڵ بۆ بانکی ڕافیدەین بۆ گەنمی جوتیاران نوسراوە، بەڵام سەرف نەکراوە
و ئێستا پارەکە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ئەویش جێگەی پرسیار و هەڵوەستە
بوو
.
له كۆتایدا
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێ: ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە جوتیاران بزانن پارەکەیان لە وەزارەتی
داراییە و ڕێگە نەدەن دیزە بە دەرخۆنە بکرێت، هەر ئەوەندەی پێشتر ڕاستەوخۆ نێردراوە
بۆ جوتیاران و ئێستا چۆتە وەزارەتی دارایی دەبێت جێگەی پرسیار بێت و دەبێ فشار بکەن
و ئەو ڕونکردنەوەیەی ئێمەش هەر بۆ ئەو ئامانجەیە.
وتیشی: دۆخی جوتیاران
و وەرنەگرتنی شایستەکانیان تەنها کێشەی ئەو جوتیارانە نیە و بەس بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەندی
بە ئاسایشی خۆراکی هەرێمەوە هەیە و دەبێت هەموو لایەک لەسەر ئەو بنەمایە کار بۆ گەڕاندنەوەی
مافی جوتیاران بکەن .