لە شەری رزگارکردنی موسڵ رۆژنامەنووسێکی نیۆرک تایمز بریندار دەبێت

ئەمڕۆ لە چوارەم رۆژی شەڕی رزگارکردنی شاری موسڵدا رۆژنامەنووسێکی بیانی کە لە گەورە رۆژنامەی ئەمەریکی نیۆرک تایمز کار دەکات، بە سەختی بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی نزیک لە رۆژنامەی نیۆرک تایمز لە عێراق بە سپی راگەیاند" ئەمڕۆ ١٠/٢٠ لە کاتی هێرشی سووپای عێراق بۆ سەر ناوچەکانی بەرتەلەو حەمدانییە کە ستاڤی رۆژنامەی نیۆرک تایمز بۆ رووپێوکردنی شەڕەکە هاوڕێیەتی هێزەکەی کردووە لە ئەنجامی خۆتەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێکی خۆکوژ رۆژنامەنووس براین دینتۆ کە کامێرامانی رۆژنامەکەیە بەسەختی بریندار بووەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".

براین دینتۆ لە بنچینەدا خەڵکی ئەڵمانییە، بەلآم لە ئەمەریکا دادەنیشێت و چەند ساڵێکە لە رۆژنامەی نیۆرک تایمز وەک کامێرامان کاردەکات.

بەیانی ئەمڕۆش لە قۆڵی ناوەران دوو رۆژنامەنووسی کوردی کەناڵی سپێدەو دوو رۆژنامەنووسی کەناڵی وار برینداربوون.
 


PM:05:48:20/10/2016