بزانە ژن و کچە ئێزیدییەکان کە لە موسڵ بوون چیان لێ کراوە

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، داعش چەندین کچ و ژنی ئێزیدی کە پێشتر ڕفاندوونی و لە شاری موسڵ بوون، لە ئێستادا گواستونیەتەوە بۆ شاری ڕەقە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕوانگەی سووری کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە داعش دەیان ژن و کچی "سەبایە"ی لە شاری موسڵەوە بۆ شاری ڕەقەی سوریا گواستووەتەوە
هاوکات ئەمڕۆ مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "ماوەیەکی کەمە بەهۆی ئەو فشار و هێرشەی کراوەتە سەر داعش، جیهادی نیکاح ڕاگیراوە، بەڵام داعش وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەم کارە، ژنی چەکدارە کوژراوەکانی بە زۆر بەسەر چەکدارە زیندووەکانیدا دابەش دەکات”.

مەریوان نەقشبەندی بە باسنیوزی راگەیاندوە كە چەکدارانی داعش چەند گەنجێکی کوردیان لە مووسڵ ناچار کردووە کە بە زۆر لە بەرەکانی جەنگدا بمێننەوە و بە ناچاریش هەندێک گەنجی کوردیان دۆزیوەتەوە و بردوویاننەتە بەرەکانی جەنگ، لە کاتێکدا بەشێکی زۆری دامەزراوەکانی داعش لە مووسڵ هەڵوەشێندراونەتەوە و دەستیان بە تەقاندنەوەی باڵەخانەکان کردووە.



PM:09:21:20/10/2016