پارێزگاری کەرکوک: بارودۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە

پارێگزگاری کەرکوک رایگەیاند" باری ئەمنی شاری کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵدایە و هیچ مەترسییەک لەسەر شارەکە نەماوە".

د. نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بارودۆخی ئەمنی کەرکوک بەرو ئارامی دەڕوات و هیچ مەترسیەک لەسەر شارەکە لە ئارادانییە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٠/٢١چەند چەکدارێکی خۆکوژی داعش هێرشیان کردە سەر چەند شوێنێکی گرنگی شاری کەرکوک و لە بەرەبەیانەوە هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ئەو چەکدارانە رووبەرووبونەتەوە چەند چەکدارێکیان کوژراوەو تا ئێستا تەقە لە چەند شوێنێک لەوانە بینایەی بەڕێوەبەرێتی کۆنی پۆلیس و لە گەرەکەکانی حی نەسرو دۆمیز یەکی حوزەیران ماوەو هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی ئەو چەکدارانەیان داوە.  


AM:09:06:21/10/2016