وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند لەسەر
پێشکەشکردنی وتاری هەینی لەلایەن عەبدوللـەتیف سەلەفیوە لە ئەمڕۆدا لە مزگەوتی
بەهەشت، لێپرسینەوە لە ناوبراو دەکەن
فه‌ره‌یدون غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى
ئه‌وقافى سلێمانى به ماڵپەڕی دواڕۆژى ڕاگه‌یاندووە "پێشتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى
لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ربوو له وه‌زاره‌ت خوێندنى باڵا ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف
عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فیمان ڕاگرتبوو له وتارخوێندنه‌وه، به‌ڵام به‌بێ گه‌ڕانه‌وه
بۆ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا عه‌بدوله‌تیفى بە گواستنه‌وه‌ى
كاتى خستووه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى سلێمانى و وه‌زاره‌تى ئه‌وقافیش بڕیاره‌كه‌ى
بۆ ده‌ركردون".
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەشڵێت "مزگه‌وتى به‌هه‌شت كه‌سێكى بۆ ده‌ستنیشانكراوه به‌ناوى
مامۆستا زانا كه هه‌ینیان وتاریتێدا ده‌خوێنێتەوە، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و كاره‌ى عه‌بدوله‌تیف
سه‌له‌فى شكاندنى یاسایه و ئیجرائاتى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت
بشگاته داخشتنى مزگه‌وته‌كه"