وێنە.. فڕۆكه‌یه‌كی نەناسراو تەكیەیەكی شیعەكان لە داقۆق بۆردومان ده‌كات
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو ته‌كییه‌كی تایبه‌ت به توركمانه شیعه مه‌زهه‌به‌كان له‌قه‌زای داقۆق بۆردومان ده‌كات و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 21-10-2016 فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو ته‌كییه‌ی ئه‌رخانلی له‌قه‌زای داقوق بۆردومان كرد كه له‌ئه‌نجام 15 كه‌س كوژراون و 50 كه‌سیش برینداربوون كه سه‌رجه‌م كوژراو و برینداره‌كان له‌ڕه‌گه‌زی مێینه‌ن.
ته‌كییه‌ی ئه‌رخانلی شوێنێكی ئاینیه كه توركمانه شیعه مه‌زهه‌به‌كان به‌مه‌به‌ستی خواپه‌رستی سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
PM:09:15:21/10/2016