ئەم وڵاتە بەتەواوی جگەرەکێشانی قەدەغە کرد

سەرۆکی تورکمانستان فرۆشتنی هەموو  بەرهەمەکانی تووتنی قەدەغەکرد.

ماڵپەڕی چۆرنۆ – تیم بڵاویکردەوە مەرسومێکی نوێ لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە دەرچووە، بەپێی ئەو مەرسومە هەر کۆگایەکی کاڵا فرۆشتن مامەڵە بە جگەرەوە بکات، ئەو سزای ١٢٠٠ یۆرۆ دەدرێت، ئەگەر بەسەریدا ساغ بێتەوە کە جگەرەی فرۆشتووە.

تورکمانستان وڵاتێکە دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا لە باشووری رۆژهەڵاتەوە هاوسنورە لەگەڵ ئەفغانستان و ئێرانیش دەکەوێتە باشورو باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتەوە، کازاخستانیش دەکەوێت باکوری ئەو وڵاتەوە، هەروەها دەکەوێتە سەر دەریای قەزوێن و دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەتیش لە ساڵی١٩٩١ سەربەخۆییان وەرگرت.



PM:06:34:23/10/2016