گۆڕان و یەکێتی کۆدەبنەوە
لەسەر پرسی پارێزگاری سلێمانی و رێکەوتنی نێوانیان گۆڕان و یەکێتی ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند "ئەمڕۆ باڵی زۆرینەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی کێشەی پارێزگاری سلێمانی و رێکەوتنی ٥/١٧ نێوانیان کۆدەبنەوە".
ئەم کۆبوونەوەیە دوای زنجیرەیەک لە پەیوەندی تەلەفونی و بینینی نێوان هێرۆ ئیبراهیم و بەرپرسانی گۆڕان دێت کە لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا ئەنجام دراوە.
سپی زانیویەتی بزووتنەوەی گۆڕان "نیگەرانییەکی گەورەی" هەیە بەرامبەر سیاسیەتی یەکێتی و پابەندنەبوونی بە رێککەوتنەکەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای رەتکردنەوەی پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت کە سەر بەگۆڕانە، دێت لەلایەن ئەنجومەنی شووراو وەزارەتی ناوخۆوە.
AM:10:29:25/10/2016