بەوێنە:خۆکوژێک لە قەرەتەپە پێش خۆتەقانەوەی کوژرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی خۆکوژێک  بەپشتوێنی خۆتەقانەوە ، ویستویەتی بەبازگەی قەرەتەپەدا بچێتە ناو قەرەتەوە،بەڵام لەلایەن هێزەئەمنیەکانی بازگەکەوە گومانی لێدەکرێت و پێش خۆ تەقانەوەی دەکوژرێت.

 
محمد عمر،بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی قەرەتەپە بەسپی میدیای راگەیاند :"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆکوژیک هەوڵی داوە لەو بازگەیەی کەدەکەویتە ڕۆژ هەڵاتی قەرەتەپەوە بێتە ناو شارە وە بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو بازگەوەە تەقەی لێدەکرێت".

ڕونیشی کردەوە :"دوای ئەوەی ، لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئەو بازگەوە تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەبێت، دواتر گیان لەدەست دەدات"

وتیشی :"دواتر لەلایەن تیمێکی تایبەت بە پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی  کەسەر بەسوپای عێراقن ، تەقەمەنیەکان پوچەڵکرایەوە کەپشت وێنەیەکی تەقەمەنی بوو".

 ئەوبەر پرسە ئاماژەی بەوەشدا:"کە مۆبایلیێکی پێبوە بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ دابوە ،بۆ خۆتەقاندنەوەی".

ئا: ئایاد محەمەد




PM:01:11:25/10/2016