سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی خۆکوژێک بەپشتوێنی خۆتەقانەوە ، ویستویەتی بەبازگەی قەرەتەپەدا بچێتە ناو قەرەتەوە،بەڵام لەلایەن هێزەئەمنیەکانی بازگەکەوە گومانی لێدەکرێت و پێش خۆ تەقانەوەی دەکوژرێت.
محمد عمر،بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی قەرەتەپە بەسپی میدیای راگەیاند :"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆکوژیک هەوڵی داوە لەو بازگەیەی کەدەکەویتە ڕۆژ هەڵاتی قەرەتەپەوە بێتە ناو شارە وە بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو بازگەوەە تەقەی لێدەکرێت".
ڕونیشی کردەوە :"دوای ئەوەی ، لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئەو بازگەوە تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەبێت، دواتر گیان لەدەست دەدات"
وتیشی :"دواتر لەلایەن تیمێکی تایبەت بە پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی کەسەر بەسوپای عێراقن ، تەقەمەنیەکان پوچەڵکرایەوە کەپشت وێنەیەکی تەقەمەنی بوو".
ئەوبەر پرسە ئاماژەی بەوەشدا:"کە مۆبایلیێکی پێبوە بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ دابوە ،بۆ خۆتەقاندنەوەی".
ئا: ئایاد محەمەد