ژالیا سیروان شاجوانی ساڵی ٢٠١٦ی
کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت هیوادارم ئەم رق و کینەیە بەس بێت ، تا
بتوانین هاوکاری یەک بین.
شاجوان لە روونکردنەوەیەکدا
ڕایگەیاندووە "هیوادارم ئەم رق و کینەیە بەس بێت ، تا بتوانین هاوکاری یەک
بین ، دڵنیا بن کۆتایی هیچ شەرێک کەس براوە نابێت ، تەنها کۆمەڵێک رۆح بریندار
دەبن ، با فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا لێ نەکەین روومان نەیەت سەردانی
بکەین ، تکایە با لە جێی ئەو ەهاوکاری یەک بین بیکەین بە شوێنێک بۆ
گۆرینەوەی راو بۆچونەکانمان".
سەبارەت بە کارو پڕۆژەکانی شاجوانە
نوێکەی کوردستان دەڵێت دڵنیام ئەپرسن بۆ ونم و هیچ کارێکم نەکردوە تائێستا ، تەنها
لەبەر ئەوەی کە بڵاوی ناکەمەوە مانای ئەوە نییە ، کارمان نیە و دانیشتوین ،
کە کەوتینە بواری جێبەجێکردن هەمووان ئەبینن