ژنێکی کورد: مێردەکەمم سوتاند چونکە دەیوست سێکس لەگەڵ کچەکەم بکات

هاوسەری ئەو نەقیبەی لە قەزای کۆیە بە سووتاوی دۆزرایەوە دانی بەوەدا ناوە خۆی هاوسەرەکەی سوتاندووە بە هاوکاری منداڵەکانی.

نەقیب هۆگر عەزیز، گوتەبێژی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ڕووداوی ڕاگەیاندوە "هێزەکانی پۆلیس رۆژی یەکشەممە 23-10-2016 لە شاری دهۆک تەواوی ئەندامانی خێزانی نەقیب (ر.م.)ـیان دەستگیرکرد بەتۆمەتی کوشتن و سووتاندنی تەرمی نەقیب (ر.م.)".

وتەبێژی پۆلیس هەروەها دەڵێت "هاوژینەکەی دانی بەوەدا نا كە خۆی مێردەكەی بە فیشەك كوشتووە، دواتریش بەهاوكاری دوو كچ ‌و كوڕەكەی تەرمەكەی سووتاندووە".

نەقیب هۆگر عەزیز ڕوونیشی کردووەتەوە"هاوژینی نەقیب (ر.م.) هۆكاری كوشتنی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە بە بەردەوام خەریكی خواردنەوەی مەی بووە و، ئەو شەوەی كوشتوویەتی ویستوویەتی دەستدرێژی بكاتە سەر كچەكەیان".

لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا ڕایگەیاندووە "خێزانەکەی گوتی: دوای ئەوەی بە فیشەك كوشتم لەگەڵ منداڵەكانم تەرمەكەیم گواستەوە و هەر خۆیشم ئاگرم لە جەستەی بەردا و، سووتاندم".




PM:08:05:27/10/2016