" تا ئێستا ٨٠٠ تا ٩٠٠ چەکداری داعش کوژراون "

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا جوزیف فۆتیل رایگەیاند" تا ئێستا نزیکەی ٨٠٠ تا ٩٠٠ چەکداری داعش لە دەستپێکردنی هێرشەکەی سەر موسڵەوە کوژراوە".

جوزیف فۆتێل فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند" لە ١٠/١٧ کاتی دەستپیکردنی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ ٨٠٠ تا ٩٠٠ چەکداری داعش کوژراون، بەلآم ئەم ژمارەیە زیاترە چونکە چەکدارانی داعش لە جوڵەدان و هەندێکجار لەنێو هاولآتیاندا خۆیان حەشار دەدەن".

بەپێی راپۆرتە هەواڵگریەکانی ئەمەریکا و عێراق نزیکەی ٥ هەزار چەکداری داعش لە موسڵدان و شەڕی هێزە عێراقییەکانی بە سووپای عێراق هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.


AM:10:54:28/10/2016