لەم شارەی کوردستان ٤٠ سم بەفر باریووە

لە رۆژهەلآتی کوردستان، لەشاری چاڵدێران سەر بە ئازرباینجانی رۆژئاوا ٤٠ سم لەناو شاردا بەفر باریووە.

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی بلآویان کردەوە، شاری چاڵدێرانی نزیک گەورە شاری ورمێ چەند رۆژێکە بەفری لێدەبارێت و تا ئێستا ٤٠ سم بەفر باریووە.

شارەداری شاری ورمێ رایەگەیان" لە گوندەکانی دەوری چاڵدێران نزیکەی ٦٠ سم بەفر باریووە، ئە بەفرە زۆرەش بۆتە هۆی پچڕانی کارەبای زۆر شوێنی ئەو ناوچەیە".

شاری چاڵدێران، نزیکەی سەد هەزار هاولآتی تیا دەژی و بەیەکێک لەشارە ساردەکانی رۆژهەلآتی کوردستان هەژمار دەکرێت.


AM:11:11:28/10/2016