ئەم پیاوە ٤٤ هەزار ژن داوای هاوسەرگیری لێ دەکەن

تیجاسوی یاداف جێگری سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی بیھاری ھیندی، ئاشکرایکرد کە ٤٤ هەزار ژن داوای هاوسەرگیریان لێکردووە و ئەویش سکاڵا تۆمار دەکات.

یاداف تەمەنی ٢٦ ساڵە و لە رێی واتسئەپەوە ٤٤ ھەزار ژن و کچ داواکاری ھاوسەرگیریان لێکردووە و ئەویش بە تۆمەتی خراپ بە کارهێنانی ئەو تۆڕە داوای یاسایی تۆمارکردووە.

ئەو پیاوە ٤٧ هەزار نامەی بۆ هاتووە کە تەنها سێ هەزاریان داوای چاککردنی ڕێگەوبانیان لێکردووە ئەوانی دیکە هەموویان داوای هاوسەرگیری لێ دەکەن و تەمەن و ڕەنگی پێست و باڵای خۆیان پێ وتووە.

ئەو گەنجە دەڵێت " ئەگەر ئەو نامانە بەمن بگەیشتایەو ھاوسەرم ھەبوایە، ئەوە دەبووە کێشەیەکی گەورە، سوپاس بۆ خوا کە تائێستا ھاوسەرگیریم نەکردووە".



PM:05:59:29/10/2016