کەناڵی سی
ئێن ئێن چاوپێکەوتنی لەگەڵ دوو ژنی ژێر دەسەڵاتی داعشدا ئەنجامداوە و باسی ژیانی
ژێر دەسەڵاتی داعش دەکەن.
یەکێک لە
ژنەکان کە نەیویستووە ناو و دەمووچاوی ئاشکرا بکرێت دەڵێت "هیچ ئازادیمان نەبوو، لەبەرچاوی کەسوکارمان دەستدرێژیمان دەکرایە سەر،
بەئارەزووی ئەوان بە شوو دەدراین بە ئەندام و لایەنگرانی خۆیان، کەی بیانویستایە
دەیانبردین بۆ زیندان. ئەوە داعش بوو".
هەروەها یەکێکی دیکە لەو ژنانە دەڵێت "
جوانەکان بۆ داعش بوو، مارەکرام بە خێرای، کەسوکارەکەم دەترسان، هێچیان بۆ نەکردم،
ووتیان مارەییەکەت قورئانێکە، تەواو."