ژوری بازرگانی سلێمانی كهمپینی كۆكردنهوهی هاوكاری بۆ مامۆستایان راگهیاند
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژووری بازرگانی سلێمانی بە فەرمی كەمپینێكی بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ مامۆستایانی دەڤەری سلێمانی ڕاگەیاند و داواش لە بازرگانان و دەوڵەمەندان دەكرێت پشتیوانی كەمپینەكە بكەن.
لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا سیروان محمد سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ، لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ژووری بازرگانی، وردەكاری كەمپینەكە ڕاگەیەنرا كە لە ڕێگەی ژمارە حسابیەكەوە بازرگانان پارە بۆ كەمپینەكە خەرج دەكەن و وەك پاداشت دەدرێتە مامۆستایان.
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی، وتیشی گەشبینیم بەوەی كەمپینەكە هەنگاوی گەورە بمێت بە ئاڕاستەی باشتركردنی دۆخی مامۆستایان و داواشی لە سەرجەم بازرگانەكان كە بە جدی بەدەم كەمپینەكەوە بێن.
PM:01:21:31/10/2016