ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی ئێوارەی ئەمڕۆ بریندار کران داعش نەبوون

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە لێدوانێکیدا ڕەتیکردەوە ئەو کەسانەی ئەمڕۆ لە هەولێر بریندار کران داعش بوو بن.

تارق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە ماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "ئێوارە ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تشرینی یەكەمی 2016، بەڕێوەبەرایەتی ماددەی هۆشبەر بە گومانی بوونی ماددەی هۆشبەر لەنێو یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان لە گەڕەكی سەركارێزی نزیك پردی مەجید عەیشێ‌ لە شاری هەولێر، هەوڵیانداوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و سەرنشینەكانشی دەستگیربكەن"


هەروەها ڕاشیگەیاندووە "دوای ئەوەی شوفێر و سەرنیشەكان رانەوەستاون لەلایەن كارمەندانی ئاسایش تەقەیان لێدەكراوە و یەكێكیان برینداربووە و ئەوانی تریش دەستگیرکراون".


بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، ڕوونیشیکردووەتەوە "دەنگۆی بوونی كوشتن و برینداركردنی چەند چەكدارێكی داعش لە هەولێر رەتدەكەینەوە و بەهیچ شێوەیەك راست نییە".



PM:10:39:31/10/2016