فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە قسەكانی مەلا بەختیار لەسەر پێشمەرگە‌و پاسدار دەڵێت: ئەم قسانە جگه‌له هه‌وڵێك بۆ له‌كه‌داركردنی كورد و پێشمه‌رگه هیچی تری لێ ناخوێنرێته‌وه.
رۆژی دووشه‌مە مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ شاندێكی باڵای حیزبەكە له‌گه‌ڵ موحسین ڕه‌زایی سكرتێری ده‌سته‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه و به‌گوێره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كه میدیا ڕه‌سمییه‌كانی ئێران بڵاویان كردووه‌ته‌وه، مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی داوه، كه پاسداران هێنده‌ی پێشمه‌رگه فیداكارییان بۆ كوردستان كردووه.
(زیاتر بخوێنەرەوە)
له‌وباره‌وه جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "سپی" ڕاگه‌یاند، له‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه یه‌ك كه‌س له پاسداران نه‌بووه، ئه‌و قسانه به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی: ناوهێنانی هێزی تر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كارێكی ته‌واو ناڕاسته و هه‌ر به‌رپرسێكی كوردیش سه‌ر به هه‌ر حزبێكی كوردستان قسه‌ی له‌و جۆره بكات، ناوبانگی كورد و پێشمه‌رگه له‌كه‌دار ده‌كات.
ئاماژه‌ی دا، له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا هێزی سوپا و پۆلیسی عێراقیمان بینیووه كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر داعش و رۆڵیان هه‌بووه له نزیك ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.