لە ڕۆژی جیهانی کۆبانێدا کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەجەکە داوای لە گەلانی جیهان کرد کە بە رۆحیەتی رۆژی ١ی نۆڤەمبەرو چالاکیەکانی ٦ و ٧ و ٨ی ئۆکتۆبەرەوە پشتگیری بەرخۆدانی شۆڕشگێرانی رۆژئاوا و گەلانی سوریا بکەن.

بەشێک لە ڕاگەیەندراوەکە:

یەکێک لە گەورەترین پشتیوانیەکانی مێژووی مرۆڤایەتی لە رۆژی ١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٤دا پێکهات، مرۆڤەکان لە هەموو شوێنەکانی جیهانەوە پشتگیری شۆڕشگێڕەکانی رۆژئاوایان کردو خۆبەخشانە دژی فاشیزمی داعش بەرخۆدانیان کرد، لەدووەمین ساڵیادی رۆژی جیهانی کۆبانێ، ئێمە دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین کە پشتیوانی شۆڕشی رۆژئاوا بوون و پێمانوایە ئەو پشتیوانیانە بۆ بونیاتنانی ژیانێکی دیموکراتی و ئازاد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت.

ئەو پشتگیرییە جیهانییە وەک یەکەمین پشتگیری گەورەی سەدەی ٢١ەم بۆ تێکۆشانی سۆسیالیزم، دیموکراسی و ئازادی گرنگیەکی زۆری هەیە، وەکو پێشەنگی پشتیوانیەکانی سەدەی ٢١ەم بۆ تێکۆشانێکی هاوبەش لەئاست بزوتنەوەی ئازادیدایە، مرۆڤایەتی بە پێکهێنانی ئیرادەو وژدانێکی هاوبەش دەکەوێتە ناو بزوتنەوەو ئەرکی خۆی بەجێ دێنێت.

رۆژی ١ی نۆڤەمبەر پشتگیری شۆڕشی رۆژئاوا و گەلی کورد کرا، ئێمە پێمانوایە ناونانی ١ی نۆڤەمبەر وەکو رۆژی جیهانی کۆبانێ نەتەنها پشتگیریەک بوو بۆ کۆبانێ، بەڵکو پشتگیریەک بوو بۆ هەموو گەلانی ژێردەست و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە بەرخۆدانی کۆبانێ پشتگیری تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد.
١ی نۆڤەمبەر، رۆژی جیهانی کۆبانێ، بۆ ئەوەی شۆڕشی رۆژئاوا جیهانی بکاتەوەو سەنگەرەکانی تێکۆشان بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەرفراوان بکاتەوە رۆڵێکی گرنگی گێڕا، بەم شێوەیە شۆڕشی رۆژئاوای بەهێزتر کردەوەو رۆڵیکی گرنگی لە سەرکەوتنی ئەو شۆڕشەدا هەبوو، بۆ ئەوەی شۆڕشی گەلی کورد بە هەموو گەلانی جیهان رابگەیەنرێت ناونانی ئەمڕۆ بە رۆژی جیهانی کۆبانێ بە جێهێنانی ئەرکێکی مێژوویی بوو، بزوتنەوەی ئێمە لە ١ی نۆڤەمبەر، رۆژی جیهانی کۆبانێدا بەردەوامە لە تێکۆشانی ئازادی و گەیشتن بە دیموکراسی.

 رۆژی ١ی نۆڤەمبەر بوو بە هۆی ئەمەی کە هەمووی جیهان کۆبانێ ببینن، پشتگیری مەعنەوی بۆ گەلی کورد لە پشتگیری ماددی و چەک زۆر گرنگترە، ئەگەر پشتگیری گەلانی باکوری کوردستان، تورکیا و گەلانی جیهان نەبووایە بەرخۆدانی کۆبانێ سەرنەدەکەوت، پشتگیری گەلانی جیهان لە شۆڕشی کۆبانێ زۆر بەواتا بوو، کاریگەریەکی زۆری لەسەر سەرکەوتنی بەرخۆدانی شۆڕش بوو، بۆیەش گەلی کۆبانێ شۆڕشگێڕانی رۆژئاوا و تەواوی گەلی کورد ئەو پشتگیریە بەرز دەنرخێنن و ئەو پشتگیرییە دەکەن بە هەوێنی رۆحی دیموکراسی و ئازادی.

 بە پشتگیری ١ی نۆڤەمبەر کۆبانێ لە داگیرکاری رزگارکرا، بەڵام مەترسیەکان هێشتا لەسەر گەلی رۆژئاوا و گەلانی سوریا ماونەتەوە، دەوڵەتی تورکیا کە بۆ داگیرکەری کۆبانێ پشتگیری داعشی دەکرد، ئێستا دەیەوێت راستەوخۆ هێرش بکاتە سەر رۆژئاوا، تورکیا بەنیازە ژیانی ئازاد و دیموکراسی گەلی رۆژئاوا و گەلانی سوریا لەناو ببات، بۆیەش دەیەوێت رۆژئاوا و سوریا داگیر بکات، بەرخۆدانی گەلانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا دژی داگیرکاریەکانی تورکیا بەردەوامە، ئێمە جارێکی دیکە دەڵێین، کە رۆحیەتی چالاکیەکانی پشتگیری شۆڕشی کۆبانێ لە رۆژەکانی ٦ و ٧ و ٨ مانگی ئۆکتۆبەر و و رۆژی ١ی نۆڤەمبەر دەکەونە بەرەی بەرخۆدانی دیموکراتی شۆڕشی گەلانی سوریاوە، داوا لە گەلانی سوریا و گەلانی جیهان دەکەین بەو رۆحیەتەوە لە بەرەی بەرخۆدانی شۆڕشی رۆژئاوا و گەلانی سوریادا بن.

تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد لە رۆژی ١ی نۆڤەمبەر، رۆژی جیهانی کۆبانێدا بەردەوامە و بۆ مسۆگرکردنی ئازادی و دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێکۆشان دەکرێت.



PM:04:08:01/11/2016