توركیا:پلانداڕێژەری ژمارە 2ی كودەتا شكستخواردوەكە دەستگیركرا

حكومەتی توركیا دەستگیركردنی سەركردەی ژمارە 2ی كۆدەتاكەی 15/7ی دەستگیركرد كە لەگەڵ فەتحوڵا گوڵەنیش پەیوەندی هەبووە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە كە لە هەڵمەتێكی هێزەكانی پۆلیسدا "كەمال باتماز" دوەمین پلانداڕێژەری كودەتا شكست خواردوەكەیان دەستگیر كردوە.

بەپێی رۆژنامەی "دەیلی سەباح" باتماز كەسێك بووە كە لەگەڵ "عادل ئەكسوس" بكەری سەرەی كودەتاكە لە ئەمەریكا لەگەڵ گوڵەن دیداریان كردوە.

بەپێی رۆژنامەكە ئەم دوو كەس لە رۆژی 11ی مانگی 7 سەردانی ئەمەریكایان كردوە‌و پاش وەرگرتنی رێنمایی لە فەتحوڵا گوڵەن، دوو رۆژ پێش كودەتاكە بۆ توركیا گەڕاونەتەوە.



PM:03:03:02/11/2016